شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سیمینارێكی له‌باره‌ی ماسته‌رپلانی هه‌ورامان رێكخست و بڕیاردرا تایبه‌تمه‌ندیی شوناس و كه‌له‌پووری ته‌لارسازیی ناوچه‌كه‌ بپارێزرێت و له‌منزیكانه‌شدا كۆبونه‌وه‌ و سیمیناری دیكه‌ به‌ به‌شداری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گرێبدرێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری زانا حه‌مه‌ شه‌ریف سه‌رۆكی شاره‌وانی بیاره‌ گفتوگۆی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group