شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان له‌ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌ خراپی بارودۆخی رۆژنامه‌نوسان له‌ شاری كه‌ركوك ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كه‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌دۆخێكی سیاسی نائارام ‌و پڕ كێشه‌دا تێده‌په‌ڕێ، رێژه‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسانی كورد له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ ‌و گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری د.نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌سه‌عید سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان و ئۆژین جۆڵا رۆژنامه‌نوس له‌ كه‌ركوك گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group