شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كڕن و ده‌فرۆشن زۆر كات توشی كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌، كاتێك ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ بكه‌ن به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ یان كڕیاره‌وه‌، چونكه‌ خاوه‌ن ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاماده‌ نابێت بیكات به‌ناویانه‌وه‌، یاخود به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری ره‌نج مسته‌فا پارێزه‌ری راوێژكار و رائید كاروان حه‌مه‌سدیق وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه‌ گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group