شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕیاری رێگه‌دان به‌ ره‌شكردنی جامی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌ ده‌بێت و هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ده‌یه‌وێت جامی ئوتومبێله‌كه‌ی ره‌ش بكات ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكات. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ و رێنماییه‌كان به‌ به‌شداری نه‌جات نه‌جم سه‌رۆكی رێكخراوی هێڵی سور و مه‌ریوان محه‌مه‌دئه‌مین ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group