شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ماتۆڕسكیله‌ بێ سه‌ره‌تاكان گرفتیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ دروستكردوه‌، هه‌روه‌ها بونه‌ته‌ دروستبونی لۆد بۆ شه‌قامه‌كان و هاووڵاتیانیش به‌هۆی بێزاربونیانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا زۆركات سكاڵا ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشیان هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ كۆتاییان پێبهێنرێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ میوانداری عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌ردون عوسمان چالاكوانی بواری هاتوچۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group