شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ 11-1-2020، یه‌ختێك به‌ 50 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ده‌ریای ئایۆنی نزیك دورگه‌ی پاكسوسی یۆنان ژێرئاوكه‌وت، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆچه‌ره‌كان كوردن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ میوانداری ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و سه‌فه‌ر عه‌بدوڵڵا برای كۆسره‌ت عه‌بدوڵڵا، كه‌ له‌ یه‌خته‌كه‌دا بووه‌، گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group