شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ چه‌مچه‌ماڵ پێدانی كاره‌با چه‌ند كاتژمێرێك كه‌مده‌كات ئه‌وه‌ش دانیشتوانی قه‌زاكه‌ی نیگه‌ران كردوه‌ و داواده‌كه‌ن هه‌قی خۆیانیان پێبدرێت . ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ میوانداری ئه‌ندازیار ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی پێشوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دانیشتوی چه‌مچه‌ماڵو گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group