شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌شداری ژنان له‌ هه‌موو بوارێكدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ یه‌كسانی جێنده‌ری و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌كان، به‌ڵام به‌شداریی زۆری ژنان له‌ راگه‌یاندندا گرنگییه‌كی زیاتری هه‌یه‌ بۆ خستنه‌ڕووی گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی خۆیان. ئه‌مڕۆ 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان-ه‌ بۆیه‌ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری ئاشتی حه‌مه‌ساڵح مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له‌ زانكۆی سلێمانی و ئاڤان جاف نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان له‌ هه‌ولێر گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ژنانی میدیاكار كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ چییه‌ و ئایا توانیویانه‌ كێشه‌ و گرفته‌گانی خۆیان گرنگی پێبده‌ن؟ ئه‌گه‌رنا هۆكار و به‌ربه‌ست چییه‌؟

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group