شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی بازرگانان چی به‌سه‌ردێت؟ له‌ئێستادا كه‌ سه‌ره‌ڕای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جموجۆڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه‌، به‌ڵام ئایا هاووڵاتی ترسی هه‌بێت له‌ كه‌مبونه‌وه‌ی شتومه‌ك و كاڵا یاخود پێویست به‌و ترسه‌ ناكات كه‌ لای هاووڵاتی دروستبوه‌ و به‌جۆرێك روو له‌ شت كڕین ده‌كه‌ن، كه‌ ئیتر هیچ شتێك له‌بازاڕه‌كاندا نامێنێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ میوانداریی حاجی حه‌سه‌ن بازرگان و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی بازرگان و جموجۆڵی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group