"هه‌ڵبژاردن و سیستمه‌كانی" به‌رنامه‌یه‌كی سپۆنسه‌ركراوی رادیۆ نه‌وایه، كه دوو هه‌فته جارێك له رۆژانی سێشه‌ممه كاتژمێر 5 بۆ 6ی ئێواره پێشكه‌شده‌كرێت.
له ئه‌ڵقه‌ی چواره‌می به‌رنامه‌ی "هه‌ڵبژاردن و سیستمه‌كانی" به میوانداری د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌ندامی خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌یاساكه‌دا هه‌ن. میوانانی به‌رنامه باسیان له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و سیستمی به‌رجه‌سته‌ی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و پێشنیاری پێویستیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یاسای ناوبراو خسته‌ڕو. به‌رنامه‌ی "هه‌ڵبژاردن و سیستمه‌كانی" له‌لایه‌ن "رێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكان" سپۆنسه‌ر كراوه و دوو هه‌فته جارێك له رادیۆ نه‌وا له رۆژانی سێشه‌ممه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت.