لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

ساڵێك بەسەر راگەیاندنی كۆتاییهاتنی شەڕ دژی داعش لە عێراق تێپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئێستاش جموجۆڵەكانی ئەو رێكخراوە بەردەوامن و لە سەروبەندی یەكەم ساڵیادی راگەیاندنی كۆتاییهاتنی ئەو شەڕە، لە سلێمانی و كەركوك ژمارەیەك چەكدار و ئەندامی داعش دەستگیركران. لە رۆژانی رابردوودا ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی گروپێكی راهێنراوی داعشی دەستگیركرد كە دزەیان كردبوەوە ناو پارێزگاكە و رۆژی یەكشەممەش راگەیەنرا لە كەركوك 12 چەكداری داعش دەستگیركراون و هەر لەو ساڵەدا لە هەولێریش هێرشی سەر بینای پارێزگا و باس لە دەستگیركردنی شانەیەكی داعشیش كرا لەو شارە، ئەمە جیا لەوەی بە درێژایی یەك ساڵی رابردوو چەكدارانی ئەو رێكخراوە لە ناوچەكانی دیالەوە تا نەینەوا لە جموجۆڵدا بوون. ئاخۆ راگەیاندنی كۆتاییهاتنی شەڕی داعش لە لایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقەوە، وەك دەوترا پەلەی تێدا كراوە و بە ئامانجی بەدەسهێنانی دەستكەوتێك بووە تا لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا كە 5 مانگ دواتر بەڕێوەچوو بیكاتە پێخۆر؟ جموجۆڵەكانی داعش بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە بە كێشە لەسەر ناسراون و لە خۆیاندا بە دەست چەندین كێشە و ململانێوە دەناڵێنن، رەنگە ببێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخی ئەو ناوچانە و سود لەو ژینگە پڕ ململانێیە وەربگرن، لە پاڵ ئەمەشدا چەند لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی باس لە ئەگەری خۆڕێكخستنەوە و دەستپێكردنەوەی پەلامارەكانی داعش دەكەن. بۆ رێگری كردن لەو ئەگەرە دەسەڵاتدارانی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چییان پێدەكرێت؟ لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، چەتۆ ساڵح پسپۆڕ لەبواری ئەمنی‌و سەربازی‌و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لەبواری تیرۆر‌و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر گفتوگۆمان لەسەر ئەم پرسە كرد

https://soundcloud.com/radionawa/lagal-rudawakan-10122018

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group