لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

لە كاتێكدا سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران گەڕاونەتەوە و چەندین كەرتی هەستیاری ئابوری ئەو وڵاتە لەوانە نەوت، بانكداری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی ئەو وڵاتە كراونەتە ئامانج، بەڵام تاران لە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەكانیدایە لەگەڵ جیهانی دەرەوە، مەبەستیشی لەم هەنگاوە كەمكردنەوەی كاریگەری ئەو سزایانەیە، هەر لەو چوارچێوەدا شاندێكی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی كردووە. رۆژی 10-12-2018 وەفدێكی باڵای ئێران كە لە پارێزگاری شاری سنە و چەند پەرلەمانتارێكی كورد پێكهاتبوو سەردانی سلێمانیان كرد و بە یاوەری سەركونسوڵی ئیران لەشارە لەگەڵ پارێزگار و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و بازرگانان و وەبەرهێنەرانی سلێمانی كۆبونەوە. لە ئەلقەی ئەمڕۆی بەرنامەی ەگەڵ روداوەكان لەگەڵ سەید كەمالی حوسەینی سەرۆكی ژوری بازرگانی سنە، یاسین رەحیم جێگری سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی، د. خالید حەیدەر پسپۆڕی ئابوری گفتوگۆمان لەسەر ئەم پرسە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group