لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

رۆژی سێشەممە رێك پێری وەزیری وزەی ئەمریكا سەردانی هەریًمی كوردستانی كردو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوەوە، پاشان پرێس كۆنفرانسێكیان ئەنجامدا. لەمیانی پرێس كۆنفرانسەدا مەسعود بارزانی رایگەیاند، "كۆبوونەوەمان دەرفەتێكی باش بووە بۆ ئەوەی باسی ئەو بابەتانە بكەین كە گرنگن بۆ وڵاتەكەمان چ ئەو پرسانەی پەیوەندی بە هەولێر و بەغداوە هەیە چ پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ ئەمریكا". باسی لەوەشكرد، "كەش و هەوایەكی نوێ و دەرفەتی تازە هەیە جێگەی ئومێدە، هەدروولا تەئكیدمان لەچارەسەری گرفتەكان كردووەتەوە بە گفتوگۆكردن". لە بەرامبەریشدا رێك پێری وەزیری وزەی ئەمریكا رایگەیاند كە كۆبونەوەكەی لەگەڵ بارزانی بەرهەمدار بووە و قوربانیدانی پێشمەرگەش لە شەڕی داعش وایكردوە كە بایەخ بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كورد بدەن. هیواشی خواست رێككەوتنێكی هەمیشەیی لەنێوان هەولێر و بەغدا بێتە ئاراوە، ئەوەشی ئاشكراكرد، هەوڵی جدی هەیە لەنێوان حكومەتی بەغدا و هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكان. پاشان وەزیری وزەی ئەمریكا لە كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەنی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی جێگیربوونی سەقامگیری لە عیراق و هەرێمی كوردستان و دانوستانی هەولێر ـ بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها قوربانیدانی هەرێمی كوردستانیان لە شەڕی دژی داعشدا بەرز نرخاند. لەگەڵ مەشخەڵ كەوڵۆسی سەرۆكی ناوەندی چاوی كورد، زەردەشت بابان راوێژكاری كۆماریەكان. گفتوگۆمان لەسەر ئەم پرسە كرد

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group