لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

جموجۆڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بەردەوامن و لە رۆژانی رابردوودا كۆبونەوەی لایەنەكان چڕبوونەتەوە و ئاماژەكان بەرەو ئەوەن كە تا ئێستا جگە لە پارتی و یەكێتی، گۆڕانیش بەشداری لە حكومەتی داهاتووی هەرێم دەكات، هەرچەندە سەركردەكانی ئەو بزوتنەوەیە كۆتا بڕیار لەو بارەوە دەبەستنەوە بە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیان. رۆژی سێ شەممە وەفدێكی یەكێتی لە هەولێر لە گەڵ وەفدێكی باڵای پارتی كۆبوەوە، لە دوای كۆبوونەوەكە لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا، جەختیان لە باشتركردنی پەیوەندیەكانیان، هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ و كاری پێكەوەیی بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی پەیوەست بە ناوچە كێشە لەسەرەكان و پشتگیریكردنی لە لیژنەی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەم كردەوە. رۆژی چوارشەممەش وەفدێكی گۆڕان كە لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ریچكخەری گشتی ئەو بزوتنەوەی پێكهاتبوو لە هەولێر لە گەڵ وەفدێكی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی ئەو حزبە كۆبوەوە. لە ئەلقەی ئەمڕۆی بەرنامەی لەگەڵ روداوەكان لەگەڵ خەلیل سەركانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، فازڵ بەشارەتی ئەندامی خولی سێًیەمی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆمان لەسەر ئەم پرسە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group