به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
له‌ئه‌ڵقه‌ى ئه‌مجاره‌ى به‌رنامه‌كه‌دا باس له سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى كرا بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف، ئایا په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟ له‌وه‌ڵامدا به‌شداربوان بون به‌سێ به‌شه‌وه: "عادل عه‌بدولمه‌هدی خۆى دۆستى كورده و به‌بێ كاریگه‌رى هیچ كه‌س ئه‌م 4 ساڵه په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئیجابى ده‌بێت". "بۆ ناساندنى كوڕه‌كه‌ى چووه". "بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كان چووه له‌گه‌ڵ خۆى نه‌ك چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێم" و "دواجار هه‌رچه‌نده ئه‌و ئێستا پۆستى حكومى نییه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى لێكرا".