به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
له كاتێكدا داعش له دوا مۆڵگهیدا له باخۆزی پارێزگای دێرزۆری سوریا گه‌مارۆ دراوه و به‌ره‌و كۆتایى ده‌ڕوات؟ ئایا كه‌ى ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه له عیراق و ناوچه‌كه‌دا به‌ته‌واوى كۆتاییان پێدێت؟ له به‌رنامه‌كه‌دا به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر رۆڵى وڵاته زلهێزه‌كان كرده‌وه له‌دروستكردنى ئه‌و گروپانه‌دا و وتیان "كاتێك ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا نه‌مێنێت، ئه‌وكاته گروپه تیرۆریستیه‌كانیش نامێنن".