به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
له به‌رنامه‌كه‌دا به‌شداربوان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێككه‌وتننامه‌ى پارتى و گۆڕان بۆ 4 ساڵى داهاتوو باشتر نابێ له 4 ساڵى رابردوو، به‌ڵكو خراپتریش ئه‌بێت، ئه‌م رێككه‌وتنه دوا بزمار بوو له تابووتى گۆڕان درا، هه‌ندێ له‌به‌شداربووان به‌پێچه‌وانه‌وه رایانوابوو ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌مڕۆى گۆڕان تا له‌وه زیاتر نه‌كه‌وێت.