به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
حكومه‌تى هه‌رێم دووه‌م موچه‌ى بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كات و داواى زیادكردنى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان ده‌كات. نه‌وا ده‌پرسێت: ئه‌و داواكاریه‌ى حكومه‌ت تا چه‌ند گونجاوه له‌كاتێكدا چاره‌نوسى موچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵیش دیار نییه؟ له‌وه‌ڵامدا به‌شداربوانی به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا" وتیان نه‌خێر ئێستا گونجاو نییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاشه‌كه‌وتى موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ش موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكات، دڵنیایى بۆ خه‌ڵك بگێڕێته‌وه، ئه‌وكاته ده‌وامیش ئاسایى بكاته‌وه حه‌قى خۆیه‌تى، به‌ڵام ئێستا نه‌خێر.