پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

پەرلەمانی عیراق بڕیاری قەدەغەكردنی یاری پەبجی و هاوشێوەكانی دەركرد، نەوا دەپرسێت: ئەو یاریانە چ كاریگەریەكیان كردووەتەسەر گەنج و لاوی كوردستان و عیراق؟ لەوەڵامدا زۆربەی بەشداربوانی بەرنامەی "پرسی نەوا" وتیان: كاریگەری خراپیان زۆر زۆر بووە و ئاوا بڕوات زۆربەی منداڵ و گەنجی كورد كەڕ و كوێر دەبن، چونكە ئەوەندە سەریانكردوەتە سەر یاریكردن و هۆگریان هەیە بەشاشەی مۆبایلی زیرەكەوە، بڕیارەكەیان جێگای دەستخۆشیە و هەق وایە لە كوردستانیش قەدەغە بكرێت و دۆبلاژی دراما توركییە خراپەكانیش بوەستێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group