پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

فراكسیۆنەكانی هەردوو پەرلەمانی عیراق و كوردستان و ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ یەك لەدوای یەك بەیاننامە بڵاودەكەنەوە.. نەوا دەپرسێت: چارەنووسی نەوەی نوێ بەكوێ دەگات؟ لەوەڵامدا زۆربەی بەشداربوانی بەرنامەی "پرسی نەوا" بە گەشبینیەوە لە ئاكامی جوڵانەوەكە ناڕوانن، بەڵكو رایان وایە حزب لە كوردستاندا سەركەوتوو نابێت بێجگە لە یەكێتی و پارتی و زۆرجاریش نموونەیان بە گۆڕان دەهێنایەوە. هەندێكیش دەیانوت: حاڵەتێكی ئاساییە كێشە لەناوخۆی حزبدا هەبێت و ئاكامیشی خراپ نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group