به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزه و له‌لایه‌ن مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكارقادر رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت.
له به‌رنامه‌ی "ترش و شیرین"دا، هاوكار باسی له‌وه ده‌كرد، كه دوێنێ شه‌و، به‌س باش بوو زۆر نه‌گه‌یشته دره‌نگانێكی شه‌و، پارتی و گۆڕان له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت ڕێككه‌وتن، یه‌كێتی و پارتیش له لایه‌كی تره‌وه رێك ئه‌كه‌ون، ئیتر ئیشه‌ڵڵا ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌ین چوار ساڵی خۆشی و ئارامی به‌ڕێ بكه‌ین. له‌به‌رانبه‌ردا مسته‌فا ئه‌حمه‌د وتی "خوله‌كه‌ى پێشوو ناوى چوار ساڵ ئارامیان لێهێنا دوو ساڵیان به ئارامی له ماڵه‌وه به‌سه‌ر برد، خوا ره‌حم به‌م خوله‌ش بكات، ناوێكی تری بۆ بدۆزه‌ره‌وه".