ترش و شیرین پێشکەشکار : مستەفا ئەحمەد و هاوكارقادر

به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزه‌ و له‌لایه‌ن مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكارقادر رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت.

له‌ "ترش و شیرین"دا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش و خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غداد و دیارنه‌بونی چاره‌نوسی سێ موچه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم تاووتوێكرا. له‌ولاشه‌وه‌ هه‌واڵی كابرایه‌كی هیندی كه‌ خه‌ریكی راوكردنی ورچ بوه‌ له‌ هیندستان و "گون"ی هه‌مویانی خواردوه‌، به‌رنامه‌كه‌ی زیاتر گه‌رموگوڕ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group