به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزه و له‌لایه‌ن مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكارقادر رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت.
له به‌رنامه‌ی "ترش و شیرین"دا، مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكار قادر دوو پرسیان خسته ژێر پرسیاره‌وه، یه‌كه‌م كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش و خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و ئه‌گه‌ری له‌كارلادانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق. له‌باره‌ی ئه‌و سه‌گه‌ی دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌وتوه له تونێله‌كه‌دا و وازی لێنه‌هێناوه، به سه‌رسوڕمانه‌وه باسیان له‌وه‌كرد، كه ئه‌مریكییه‌كان وێنه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نین ناو و زانیاری له‌باره‌یه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه.