به‌رنامه‌یه‌كی ته‌نز ئامێزه و له‌لایه‌ن مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكارقادر رۆژانی یەكشەممە و چوارشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت.
له به‌رنامه‌ی "ترش و شیرین"دا مسته‌فا ئه‌حمه‌د و هاوكار قادر زۆر دڵخۆش بون به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هاتوه‌ته‌ئاراوه، به‌ڵام قسه‌ی په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه وتبوی: رێناده‌ین رێككه‌وتنه‌كه له په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕێت، مسته‌فا ئه‌حمه‌دی توڕه كرد و وتی "خوا جه‌ماعه‌تی نوری مالیكی موه‌فه‌ق نه‌كات".