ئاراستە پرۆگرامێكی هەفتانەی رادیۆ نەوایە، تیایدا زیاتر لە بۆچونێك دەبیستن، رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ راستەوخۆ پێشكەشتان دەكرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 3-6-2019، به‌رنامه‌ی "ئاڕاسته" تایبه‌ت بوو به كاردانه‌وه و لێدوانه تونده‌كانى به‌رپرسانى یه‌كێتى و پارتى به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك و ترس و نیگه‌رانى حزب و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له رێكنه‌كه‌وتنى ئه‌و دوو حزبه و ئاڵۆزتربوونى بارودۆخه‌كه، به میواندارى زوبێر عوسمان جێگرى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرا. هه‌رچه‌نده بڕیاربو عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ی به‌رنامه‌كه بێت، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه و پاشانیش وته‌بێژی پارتی ئاشكرایكرد، كه بڕیاریان داوه له رۆژی 3ی6ی2109ه‌وه هه‌موو جۆره شه‌ڕێكی راگه‌یاندن به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی رابگرن.