ئاراستە پرۆگرامێكی هەفتانەی رادیۆ نەوایە، تیایدا زیاتر لە بۆچونێك دەبیستن، رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ راستەوخۆ پێشكەشتان دەكرێت.
رۆژى دووشه‌ممه 21-10-2019، به‌رنامه‌ی "ئاڕاسته" تایبه‌ت بوو به بۆردومانكردنى رۆژئاواى كوردستان به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى نێوده‌وڵه‌تى و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ئاگربه‌ست و شه‌ڕ له رۆژئاوا به میواندارى عه‌لى مه‌حمود چالاكوانى بوارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جینۆساید و جه‌میل ره‌حمانۆ ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى كانتۆنه‌كانى رۆژائاواى كوردستان له هه‌رێمى كوردستان.