هەموو رۆژانێكی یەكشەممە تا پێنجشەممە، لە كاتژمێر 8 تا 9ی سەرلەبەیانی پێشكەش دەكرێت و هەواڵ و راپۆرت و گفتوگۆ و سۆشیال میدیا و زانیاری لەخۆی دەگرێت. پانۆرامای نه‌وا
رۆژی شه‌ممه 3-8-2019، پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و جیاكردنه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ماوه كۆتاییهات ، كه له ماوه‌ی رابردودا له ناوچه‌ی شه‌یخییه‌ی سه‌ماوه دۆزرایه‌وه و روفاتی 171 شه‌هیدی ئه‌نفالكراو له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌دا ده‌رهێنراون و ده‌نێردرێن بۆ پزیشكی دادوه‌ری له به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی DNAو دواتر له پرۆسه‌یه‌كی شایسته‌دا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان. له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له سه‌ماوه، ته‌یمور تاقه رزگاربوی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال له سه‌ماوه، پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی روفاتی شه‌هیدانی نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ناوچه‌ی شه‌یخییه‌ی له پارێزگای موسه‌ننا راگرت و چه‌ند داواكاریه‌كی هه‌بوو. ئه‌مڕۆ له به‌رنامه‌ی "شه‌قام" به به‌شداری ته‌یمور تاقه رزگاربوی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال له سه‌ماوه و فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوانی هه‌رێم گفتوگۆی زیاتر كرا.