تۆڵەكردنەوەكەی ئێران

هەژیر كەمال

08/01/2020

هێرشە موشەكییەكانی ئێران (گەر بەمەوە بوەستێ) چەند سنورداربێت یاخود ئامانجەكەی خۆشی نەپێكابێ، دەلالەت نییە لەوەی ئێران هەر ئەمنەی پێدەكرێت.
ئێران پێشتر هێزو بازوی خۆی لە ئاڕاستەكردنی موشەكەكانی بۆ سوریاو حزبی دیموكرات لە كۆیە نیشانداوە، ئەو موشەكانەی بەدەست حزبوڵڵای لوبنانی-یەوەن و هەر مێد ئین ئێرانن، بەوانەی بزوتنەوەی حەماس و حوسی-یەكانیشەوە.
بەڵام پێدەچێ مەبەستی ئێران لەم هێرەشە سنوردارە، جگە لە دەمكوتكردن و هێوركردنەوەی شەقامی توڕەی شیعی لە ئێران و ناوچەكەداو گێڕانەوەی شكۆ و ئیعتیبار، چەند ئامانجێكیشی هەبێت.
یەكەم: نیشاندانی جەرائەتی ئێران؛ كە دەتوانێت خۆی راستەوخۆ هێرشبكات و داخڵی جەنگ بێت نەك لەڕێی درێژكراوەكانی لە عیراق و لوبنان و یەمەن... ئەو كارەبكات.
دووهەم: هێشتنەوەی دۆخەكە بەمجۆرەی ئێستا نەك زیاتر گرژكردنی بە ئاراستەی جەنگێكی گەورە، بەڵكو بیكاتە كارتێكی بەهێز بۆسەر مێزی دانوستان.
سێهەم: ناردنی مەسجێكە بۆ كورد ئینجا سوننە، كە جوگرافیاكەیان بەشێكە لە قوڵایی ستراتیجی ئێران و ئارامی و ئاسایشیان بەندە بە توڕەنەكردنی ئەو دەوڵەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group