ئەو فێڵە گەورەی لە سلێمانی دەكرێت

دڵشاد مستەفا وەسانی

18/11/2018

لەم رۆژانە‮ ‬یادی ‬234 ‬ساڵەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەڕێوەچوو،‮ ‬بەم بۆنەیەوە قسەیەك لەبارەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەكەین،‮ ‬چونكە زۆر لەبارەی‮ ‬ئەو شارە گرنگەی‮ ‬كوردستان دەوترێت بەتایبەتیش كار لەسەر ئەوە كراوە كە سلێمانی‮ ‬غەدری‮ ‬لێ دەكرێت،‮ ‬بەڵام لەو نێوەدا راستییەك لە خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەشاردرێتەوە،‮ ‬بەمەش‮ ‬غەدرێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لێ دەكرێت‮.‬
سلێمانی‮ ‬بەو مێژووەیەوە،‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬دیاری‮ ‬لەم دووسەد ساڵەی‮ ‬دواییدا بینیوە،‮ ‬چ لە رووی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و ئەدەبی‮ ‬كوردییەوە و چ لە رووی‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬دیارترین ئەو رۆڵەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم دەگەڕێتەوە،‮ ‬كاتێ ئامادە نەبوو دەنگ بە لكاندنی‮ ‬كوردستان بە عێراقەوە بدات،‮ ‬ئەم رۆڵەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬سەرەتایەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بۆ قۆناغەكانی‮ ‬دوایی‮ ‬خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوایەتی‮ ‬كوردستان دروست كرد،‮ ‬لێرەوە دوو قۆناغی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەو شارە بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬قۆناغی‮ ‬سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم كە بناغەی‮ ‬بۆ تەواوی‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم دانا،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬نزیكەی‮ ‬سەد ساڵ،‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكەم،‮ ‬پاشەكشە بەو رۆڵە گرنگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كرا كە لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەمەوە بناغەی‮ ‬بۆ دانرا‮.

بەمەش دوو بژاردەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەو دوو دیمەنە سیاسییەی‮ ‬سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم و سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكەم بەدیار دەكەوێ،‮ ‬ئەو بژاردەیەی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیستەم سلێمانییان بەڕێوە برد،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬حوكمڕانییەكی‮ ‬لۆكاڵی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵام ئاراستەی‮ ‬ئەو هەستە سیاسی‮ ‬و نەتەوەییەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانیش پشتیوانی‮ ‬لێ دەكرا و هاوسۆزی‮ ‬ئەو ئاراستەیەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بوون،‮ ‬كەچی‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬بیست و‮ ‬یەكەم،‮ ‬ئەو حزبانەی‮ ‬بنكەی‮ ‬جەماوەرییان لە سلێمانییە وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەشدارییان لە حوكمڕانیی‮ ‬سەرتاسەریی‮ ‬كوردستاندا كرد،‮ ‬بەڵام بە هۆی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ململانێی‮ ‬حزبیدا،‮ ‬لە چەند روویێكەوە پاشەكشەیان بە سلێمانی‮ ‬كرد‮.‬

لە رووی‮ ‬سیاسییەوە،‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە ناوەندی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سیاسییەوە،‮ ‬بووە ناوەندی‮ ‬ململانێی‮ ‬حزبایەتی،‮ ‬ئەمەش گەورەترین گورزی‮ ‬لێدا،‮ ‬چونكە ئەو ململانێیە رێگریی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬زەمینەیەكی‮ ‬لەبار بۆ گەشانەوە كرد،‮ ‬حزبەكان و ئیدارەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن سلێمانی‮ ‬وەك ئامرازی‮ ‬ململانێی‮ ‬حزبی‮ ‬بەكار بێنن،‮ ‬راستیی‮ ‬ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬بۆ سلێمانی‮ ‬تەرخان دەكرا شاردەوە و دواكەوتنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ئاوەدانكاریشی‮ ‬وەك كەرەستەی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬خستە ئەستۆی‮ ‬هەولێر وەك پایتەختی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا بووە،‮ ‬ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬بۆ هەرسێ پارێزگای‮ ‬كوردستان دیاریكرا،‮ ‬لە بوودجە و پارەی‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬پارێزگاكان،‮ ‬رێژەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬یەكەم و هەولێر دووەم و دهۆك سێیەم بووە‮.‬ 

ئەوەی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬روویدا،‮ ‬هۆیەكەی‮ ‬بۆ حزبەكان دەگەڕێتەوە،‮ ‬كە ژینگەی‮ ‬خراپیان بۆ پەرەپێدانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و وەبەرهێنان دروست كرد،‮ ‬كەچی‮ ‬لە هەولێر بەهۆی‮ ‬ئارامی،‮ ‬سەرمایەدار ئامادەیە بە پارەی‮ ‬خۆی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬سەروو سەد ملیۆن دۆلار بكات،‮ ‬حزب لە سلێمانی‮ ‬فێڵی‮ ‬گەورە لە خەڵك دەكات،‮ ‬بەوەی‮ ‬كێشەكان لە ئەستۆی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكاتەوە و دەیخاتە ئەستۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و پارتی‮.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group