به‌ره‌و حكومه‌ت و ده‌ستورێكی سوڵتانیی
ئاراس فه‌تاح و مه‌ریوان وریا قانیع
04/12/2018
(1)
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م ده‌یه‌ی دوایی سیاسه‌تی كوردیدا تێبینی و ڕه‌خنه‌مان كردوه مه‌سه‌له‌ی به خێزانیی و به بنهماڵهییكردنێكی سه‌رتاسه‌ریی و ترسناكیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و له‌وێشه‌وه سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره له هه‌رێمدا. ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا ناڕاسته‌وخۆ و كه‌مه‌كێك داپۆشراو بووبێت، ئه‌مڕۆكه به‌ته‌واوی هه‌موو ده‌مامكێكی فڕێداوه و به ئاشكرا و به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه ڕووده‌دات. ئه‌مڕۆ نه‌وه‌ی دووهه‌می خێزانه سیاسییه‌كان دێن و ده‌ستبه‌سه‌ر كایه‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی و میدیایی كوردستاندا ده‌گرن، دوای ئه‌وه‌ی كایه‌ی ئابوریی وڵاته‌كه‌یان، به‌تایبه‌تی ئابوریی نه‌وت و بازرگانییه سه‌ره‌كییه‌كانیان، به‌ته‌واوی مۆنۆپۆڵكردوه. ئێستا پرۆسه‌ی تهوریسكردن ته‌نها ته‌وریسی سیاسیی نییه به ته‌نها، به‌ڵكو ته‌وریسی هه‌موو وڵاته‌كه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه‌ی كه له ئامێزی خێزانه‌كانیانه‌وه هاتوون و خه‌ریكی ده‌ستگرتنی ته‌واوه‌تین به‌سه‌ر سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كاندا.
دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم وێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی توڕه و ناوه‌ندێكی سیاسیی پڕ ته‌زویر و فێڵ و ساخته‌كاریی نیشانداین. ژماره‌كان نیشانیانداین كه 68% ئه‌وانه‌ی له كوردستاندا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ده‌نگیان به پارتی و یه‌كێتی نه‌داوه، زۆرینه‌یان له‌ڕێگای بایكۆتكردنهوه و ئه‌وانیتریان له‌ڕێگای ده‌نگدان به هێزه‌كانی تره‌وه. ئه‌وانه‌شی كه ده‌نگیان به پارتی داوه، به هه‌موو تهزویرهكانییهوه، ته‌نها 22%ی كۆی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمه و ئه‌وانه‌شی ده‌نگیان به یه‌كێتی داوه ته‌نها 10%ی ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ته‌زویر له‌و ژمارانه ده‌ربكه‌ین، ده‌كرێت ئه‌نجامگیرییه‌كی ساده بكه‌ین و بڵێین له دواهه‌مین هه‌ڵبژاردندا پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه، هه‌ر 20 تا 25 له سه‌دی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمیان هێناوه. زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته له ڕێگای به‌شدارینه‌كردن و له‌ڕێگای ده‌نگدان به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه، ده‌نگیان به‌م دوو هێزه نه‌داوه. بۆیه له باشترین حاڵه‌تدا یه‌كێتی و پارتی به‌سه‌ریه‌كه‌وه نوێنه‌رایه‌تی چاره‌كێكی دانیشتوانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه قه‌یراناوییه پارتی ئه‌مڕۆكه ژماره‌یه‌كی زۆری كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی بردوه و به هاریكاریی چه‌ند هێزێكی كه‌می تر ده‌توانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو ده‌توانێت له‌ڕێگای په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی كۆنترۆڵكراوهوه هه‌م ئه‌و یاسایانه ده‌ربكات كه بتوانێت دۆخه قه‌یراناویه‌كه‌ی ئه‌مڕۆكه به هه‌میشه‌یی بكات و هه‌م دهستورێكیش بنووسنه‌وه كه به ”ڕێك‌وپێك“ی خه‌ونه سوڵتانییهكانیان ده‌سته‌به‌ربكات. هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن حكومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوو دوو فه‌رمانبه‌ری ده‌ست له‌سه‌ر سنگی خێزان و بنه‌ماڵه سیاسییه‌كان ده‌بن و ته‌نها سیاسه‌تێكی ئاسایشی نیشتمانیی كه بكرێت هه‌یانبێت و بیریلێبكهنهوه بریتیی ده‌بێت له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه و پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێت، نه‌ك پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی وڵاته‌كه. بۆیه ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه دروستده‌كرێت ده‌بێته یه‌كێك له حكومه‌ته هه‌ره ترسناكه‌كانی ناو مێژووی دوای ڕاپه‌ڕین. حكومه‌تێكی وا نابێت هه‌موو هێزه‌كان تیایدا به‌شداربن، به‌ڵكو پێویسته هێزه به‌رپرسه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌یدا بن و خه‌ریكی چاودێریكردنێكی ڕۆژانه و به‌رده‌وام و وردی كار و بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی بن.
(2)
حكومه‌تی باش زۆربه‌ی كات رۆڵی ئاگركوژێنه‌وه ده‌گێڕێت و پڕۆژه و پلانه‌كانی ناكاته هۆكارێك بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و حه‌ریقی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ر له ئێستاوه مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی داهاتوو پلانی خستنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌بێت، كه ئاگری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌بێت. بۆیه، به بۆچوونی ئێمه، یه‌كێك له‌و ئاگره گه‌ورانه‌ش كه پێویستی به‌وه هه‌یه له ئێستاوه ڕۆڵی ئاگركوژێنه‌وه‌ی بۆ بگێڕین، بریتییه له پڕۆژه‌ی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستورێكی سوڵتانیی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
پێده‌چێت كوتله‌كانی ناو پارتی له‌ڕێگای دابه‌شكردنی ڕۆڵه‌كانیان له‌ناو حكومه‌تی داهاتوودا، مه‌سروری كوڕ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و نێچیری برازا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، به وردیی ده‌سه‌ڵاته گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابهشكردبێت. هاوكات گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ستراتیژیی ئه‌م حكومه‌ته‌ی پارتی، له دوای ریفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌وه، بریتیی ده‌بێت له وه‌دیهێنانی خه‌ونی به سوڵتانییكردنی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌ی هه‌رێم، ئه‌ویش له‌ڕێگای دانانی دهستورێكهوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆمكردنێكی ساخته و پڕ ته‌زویر، له‌سه‌ری.
(3)
له‌م قۆناغه‌دا و دوای ئه‌وه‌ی پارتی بۆ یه‌كه‌مینجار له‌به‌ر زیاد له هۆكارێك، كه بۆ هه‌مووان ئاشكرایه، به ژماره بوو به گه‌وره‌ترین هێزی سیاسیی، ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی حكومه‌ت پێكبهێنێت. له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا ئه‌م هێزه گه‌وره‌ترین هه‌لی مێژوویی له‌به‌رده‌ستدایه كه خه‌ونه سوڵتانییه‌كانی بهێنێته‌دی. ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ئێستاشه‌وه ڕوونه ئه‌و راستییه‌یه كه پارتی پاش دابه‌شكردنی رۆڵی كاراكته‌ره سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو خۆی و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونی ته‌وریسی سیاسییه‌وه له‌ناو حزبه‌كانی تردا، نه‌خشه‌ی پلانێكی تهوریسكردنی داناوه كه گرتنه‌ده‌ستی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمدا، گواستنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌یه له‌ناو حزبه‌وه بۆ ناو حكومه‌ت. پارتی ده‌یه‌وێت نه‌ك ته‌نها گوڵبژێری ئه‌و حزبانه بكات كه ده‌یانه‌وێت له حكومه‌ته‌كه‌یدا به‌شداربن، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ڕۆڵبژێری سیاسیی ئه‌و هێزانه‌ش بكات كه ده‌چنه ناو حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه. واته پارتی به‌كردار ئیملای سیاسه‌تی داهاتووی هه‌رێم ده‌كات، هه‌م ئه‌و هێزانه بۆ حكومه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێت كه خۆی ده‌یه‌وێت و هه‌م ئه‌و ڕۆڵانهشیان بۆ ده‌ستنیشانده‌كات كه ده‌بێت بیبینن.
پڕۆژه‌ی ئه‌م ده‌ستوره تۆپه ئاگرێكه و خلۆردهكرێتهوه بۆناو كۆمه‌ڵگای ئێمه، مه‌ترسییه‌كه‌شی له‌وه‌دایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مۆدێلی توركیای ئه‌ردۆگاندا بینیمان، ده‌ستورێكی سوڵتانیی ”رێك‌وپێك“ به ریفراندۆمێكی شكڵییانهی پڕ ته‌زویر تێپه‌ڕێنرێت. پێده‌چێت حزبه‌كانی تریش، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، كاتی باوێشك و وه‌نه‌وزی سیاسی‌یان هێنده زۆر بێت، نه‌ك هه‌ر نووزه‌یان لێوه نایه‌ت، به‌ڵكو ڕێك‌وپێك دابنیشن و هێنده‌ی بیر له شوێنگه‌ی سیاسیی داهاتووی خۆیان له‌ناو ئه‌م حكومه‌ته‌دا ده‌كه‌نه‌وه، هێنده بیر له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره گه‌وره‌كه‌ی ناو كۆمه‌ڵگاكه نه‌كه‌نه‌وه.
(4)
به‌بۆچوونی ئێمه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێش هه‌موو هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی تره‌وه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م دۆخه‌یه، ئه‌م هێزه ئه‌گه‌رچی ڕووی له پوكانه‌وه‌ی سیاسیی و خلۆربوونه‌وه و كه‌وتنێكی گه‌وره و سه‌رتاسه‌رییه، به‌ڵام ڕه‌نگه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی بریتی بێت له‌وه‌ی ڕێگربێت له پیاده‌كردنی ئه‌و سیناریۆ سیاسییانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمانكردن و نه‌هێڵێت به‌م ئاسانییه تێبپه‌ڕن. ئه‌مه‌ش كاتێك ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌یه كه ڕۆڵی هێزێك ببینێت كه ”نا“ به‌و دۆخه ناله‌باره بڵێت و له‌گه‌ڵ هێز و به‌شه جیاوازه‌كانی تری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا و له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به‌مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م پرۆژه سوڵتانییه، كۆببێته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت به ڕاشكاوی وه‌ڵامی هه‌ندێ پرسیاری بێبه‌زه‌یی بداته‌وه، ئایا بۆچی پێش چه‌ند مانگێك به‌نهێنی و بێ ئاگاداریی ڕای گشتیی، ته‌نانه‌ت بێئاگاداریی زۆرێك له كه‌سایه‌تیی و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی خۆشی، ده‌نگی به یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا و پارتی له‌و ئیحراجییه سیاسییه گه‌وره‌یه رزگاركرد كه ڕووبه‌ڕووی بووبووه‌وه؟ هه‌روه‌ها بۆچی له‌داهاتووشدا ده‌چێته ناو حكومه‌تێك كه یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌یه كه ئه‌وان ده‌نگیان به هه‌ڵپه‌ساردنی دا. له‌وه‌ش كاره‌ساتبارتر پلانی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستورێكه كه ئه‌وان له ڕابردوودا دژایه‌تیی سه‌رسه‌ختیان ده‌كرد و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی سزادانێكی سیاسیی گه‌وره بوونه‌وه، كه له داخستنی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی ئه‌واندا به‌رجه‌سته‌بوو.
(5)
هه‌م ئێمه و هه‌م نووسه‌رانی تر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی له ڕابردوودا چه‌ندین جار تاووتوێی مه‌ترسییه‌كانی ده‌ستورێكی سوڵتانییمان بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه. ئه‌وه‌ی له ئێستا و داهاتووشدا گرنگه بیركردنه‌وه‌یه له ئایندهی هاونیشتیمانیانی ئه‌م هه‌رێمه و له مۆدێلی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگا سیاسییه‌كه‌ی و له شێوازی پێكه‌وه‌ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی. بۆیه سهرهكییترین كارێك هێزه سیاسییه به‌رپرسه‌كان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بریتییه له ڕێگه‌گرتن له ده‌ستورێكی سوڵتانیی و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتانه له ده‌ستی خێزانێكی سیاسی‌دا. هاوكات گه‌ڵاڵه‌كردنی چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستورییه كه ئه‌م هه‌رێمه له مه‌ركه‌زییه‌تی حزبیی و له ته‌وریسی خێزانیی سیاسیی ڕزگاربكات. ئه‌وه‌ی ئێمه به گرنگی ده‌زانین ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ته‌نها سیستمه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم پێویسته بكرێت به سیسته‌مێكی په‌رله‌مانتاریی، به‌ڵكو هاوشان به‌وه‌ش پێویسته كۆتایی به‌و مه‌ركه‌زییه‌ته سیاسییه بهێنرێت كه له هه‌ولێردا هه‌یه و بڕێكی زۆری ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبكرێن. به‌مه‌ش مۆدێلێكی نوێ له ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌بردن داده‌هێنرێت و لێپرسینه‌وه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكان له كاربه‌ده‌سته‌كانیان چالاكتر ده‌كرێت و مه‌ركه‌زییه‌ت و هه‌یمه‌نه‌ی ڕه‌های خێزان و هێز و ناوچه‌یه‌ك به‌سه‌ر سیستمی سیاسیی هه‌رێمدا، ناهێڵرێت. ئه‌م هه‌نگاوه ڕه‌نگه بتوانێت نه‌فه‌سێكی دیموكراسیی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێمه بگێڕێته‌وه و ئاساییشی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی داهاتوومان بپارێزێت.
شەپۆلەکانی نەوا