كوردانی جولاند

محەمەد ئەمین پێنجوێنی

28/03/2019

لەم ڕۆژانەدا گرتە ڤیدیۆیەكم دی لە فەیسبوك كە دكتۆرێكی میسری بە ناوی دكتۆر نەبیل فاروق سیمیناری دەدا لە سەر بڕیارەكەی ترەمپ كە شەرعییەتی داگیركردنی بەرزایەكانی جۆلان لە لایەن ئیسرائیلەوە. دكتۆر نەبیل دەڵێ حافز ئەسەد جۆلانی فرۆشت بە ئیسرائیل بۆئەوەی خۆی ڕزگار بكات لە ئاژەوەی مشاكیلی كوردەكان چونكە جۆلان كورد نشینە. هەتا ئێرە قسەكانی دكتۆر نەبیل تەواو دەبێت. بۆئەوەی بیسەلمێنم كەئەمە ڕاستە چەند بەڵگەیەك دەخەمە ڕوو. 
بەڵگەی یەكەم:
لەیەكەم كۆبوونەوەی دامەزراندنی كۆنگرەی نەتەوەی كەلەساڵی ١٩٩٨ دا لە هۆڵی شارەوانی ئەمستردام لە هۆڵەندا بەسترا، گەلێك كەسانی ناوداری كورد جیهانی بەشداربوون لەوانە وەلید جولاند كەكەسی یەكەمی " دروزەكانە" كە وتارێكیدا وتی من كوردم بەڵام فەرهەنگی پەروەدەم عەرەبیە وە بەرزایەكانی جۆلاندیش مەركەزی دروزەكانە مانای وایە ئەگەر سەرۆكی دروزەكان كورد بێت كەواتە دروزەكانیش هەموو كوردن.
بەڵگەی دووەم: 
لەدوای بەیانی یانزەی ئازار شاندیكی لوبنانی بە سەرۆكایەتی كمال جومبولاند هاتن بۆ كوردستان بۆ پیرۆزبایی یانزەی ئازار. كمال جومبولاند لە كۆببونەوەكانی لەگەڵ بارزانی دا باسی ئەوەی كرد بوو كە ئێمە كوردین وە عەشیرەتی جان پۆلادی كوردەكانی ناوچەی هەكاری ئەم جان بۆلاتەكانی خۆی هاتونەتە حەلەب و ناوچەی شەهباوە وە ئەمارەتێكیان پێكهێناوە حكومی ئەوناوچانەیان كردووە هەتا چیاكانی لوبنان. " وە عەگیدە و باوەڕی دروزەكان زۆر لە عەگیدە و باوەڕی یەزیدیەكانەوە نزیكن."
بەڵگەی سیێهەم:
لەساڵی 1981 دا شاندێك چوین بۆ لوبنان هە دێك كەسایەتیمان بینی لەوابە خوالێخۆشبوو یاسر عرەفات لە بەیروت. شاندەكە منیان بە ناساند بە یاسر عرەفات " وتی كوردە دروزەكانی جۆلاند لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیركراو. وە هەروەها سەردانی جەمیل مەحۆ مان كرد بە بۆنەی پرسەی محمد ی كوڕیەوە كە تازە موخابەراتی سوری لە بەیروت تیرۆریان كردبوو . جەمیل مەحۆ وتی ڕژێمی سوریا لەوانەیە كوردەكانی جۆلاند لە كوردایەتی دوور بخەنەوە بەڵام ناتوانێت ئێمەی كورد لە لوبنان لە كوردایەتی دور بخاتەوە.
ئەمە چەند بەڵگە و زانیاریەك بوو كەلەسەر كورد بوونی دروزەكان و كوردەكانی جۆلاند بە پێویستم زانی بیخەمە بەرچاوی خۆێنەران. وەمەبەستم لە نوسینی ئەم چەند وشەیە ئەوە نییە كە پشتگیری بڕیارەكەی ترەمپ ببم یان دژی بوەستم. تەنها مەبەستم ڕاستكردنەوەی قسەكانی دكتۆرە میسریەكە چونكە هەندێ كۆمێنتی سەیرو سەمەرەیان لەسەر نووسی بوو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group