نه‌وا
وه‌فیق سامه‌رائى راوێژكارى پێشووى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى كۆچكردوى عیراق ده‌ڵێت "كوشتنى رۆژنامه‌نوسى سعودی جه‌مال خاشقچى له‌ناو كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ی له توركیا، كاریگه‌رى له‌سه‌ر عیراق و ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت و به‌سودى عیراق ده‌شكێته‌وه".
سامه‌رائى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى "كه‌یسى ونبونى خاشقچى به‌یه‌كجار میانڕه‌ویى سعودیه‌ى روخاند، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كانى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ى به‌هێزتر كرد، كه ده‌ڵێن ریاز وڵاتى یه‌كه‌مى تیرۆره".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه عیراقییه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و روداوه‌ی تایبه‌ت به خاشقچی، ئۆپۆزسیۆنی سعودیه و ئه‌و كه‌سانه‌ى دژى ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه و ره‌خنه‌ده‌گرن، له ناوخۆ و ته‌نانه‌ت كه‌نداویشدا به‌هێزتر ده‌كات.
سامه‌رائى پێیوایه، به‌هۆى كوشتنى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌وه بیانوه‌كانى سعودیه بۆ شه‌ڕى یه‌مه‌نیش لاواز ده‌بێت و گورزه ئاسمانیه‌كانى سنوردار ده‌كات، هه‌روه‌ها كردنه ئامانجى پێگه مه‌ده‌نیه‌كان و هاووڵاتیان ده‌هێنێته‌وه به‌رباس و ناچار ده‌كرێت پاشه‌كشه بكات و روبه‌ڕوى لێپێچینه‌وه‌ش ده‌بێت.
ئه‌و راوێژكاره‌ى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عیراق وای ده‌بینێت، كه ئه‌و روداوه كاریگه‌رى له‌سه‌ر عیراق و سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌بێت، كه سعودیه ده‌ستوه‌ردانى تێدا ده‌كات و كار له عیراق ده‌كات كه سورتر بێت له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ده‌ستوه‌ردانه‌كانى سعودیه له‌بارودۆخى ئه‌منى و سیاسى و به‌وه‌ش به‌سودى عیراق ده‌شكێته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌بێته‌هۆى فراوانتربوونى كه‌لێنه‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى هاوكارى كه‌نداو و گوشار له‌سه‌ر ئێران كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، راند بوڵ سیناتۆرى ئه‌مریكى له لێدوانێكى ته‌له‌فزیۆنیدا وتویه‌تی "پێویسته چه‌ك فرۆشتن به عه‌ره‌بستانى سعودیه بوه‌ستێنین ئه‌گه‌ر به‌رپرس بوون له كوشتنى خاشقچى، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشانه‌یه‌كى كوشتنیشى ده‌ركه‌وت".
لاى خۆیشیه‌وه سیناتۆر لینسى گراهام رایگه‌یاندوه، به‌سه‌لماندنى كوشتنى خاشقچى له‌ناو كونسوڵخانه‌ى سعودیه له ئیستانبوڵ، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته سه‌رجه‌م ئه‌و سنورانه‌ى به‌زاندوه، كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دایناوه.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری كه‌یسی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ده‌كات.
وتیشی "لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌مریكی ئێستا به‌شدارن له لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دیارنه‌مانی خاشقچی له نێو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ".
له‌لایه‌كى تره‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له كونسوڵخانه‌ى سعودیه هاتۆته‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه پێویسته سعودیه به‌به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیى ئه‌وه بسه‌لمێنێت".
دواى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشقجى رۆژنامه‌نوسى سعودى بۆ مامه‌ڵه‌ى هاوسه‌رگیرى ده‌چێته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌شارى ئیستانبوڵى توركیا، له‌و كاته‌وه دیار نه‌ماوه‌و به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاش، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوژراوه‌و دواتر له‌ت له‌ت كراوه‌و به‌چه‌ند سندوقێك و به ئۆتۆمبێلێكى دیپلۆماسى گواستراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه.
جه‌مال خاشقجى یه‌كێك بووه له نوسه‌ره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى رژێمى پادشایه‌تى سعودیه و له‌چه‌ندین وتاردا له رۆژنامه به‌ناوبانگه جیهانیه‌كاندا، ره‌خنه‌ى له‌و رژێمه گرتووه.