"یه‌كێتى كاندیدى بۆ وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزارى ده‌بێت"

13/10/2018 عێراق

نه‌وا
بێستون عادل په‌رله‌مانتارى پێشووى یه‌كێتى له‌ به‌غدا ده‌ڵێت "له‌ دوو رۆژى داهاتودا پۆسته‌ وزارییه‌كانی حكومه‌تى عیراق یه‌كلایى ده‌بنه‌وه‌ و یه‌كێتی-یش كاندیدى بۆ وه‌زاره‌تێكى حزمه‌تگوزارى ده‌بێت".
بێستون عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردوه‌ "دواى ئه‌وه‌ى د.عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى ئه‌لیكترۆنى بۆ هاووڵاتیان كرده‌وه‌ تا پۆسته‌ وزاریه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌، قۆناغى دواتر دابه‌شكردنى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێت به‌سه‌ر كوتله‌ سیاسییه‌كاندا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، له‌ خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عیراقدا، پشكى یه‌كێتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و بازرگانى بوو پێش ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كبگرن و دواتریش وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى وه‌رگرت. ئێستاش پاڵێوراوى خۆى ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى وه‌زاره‌تێكى خزمه‌تگوزارى له‌كابینه‌ى حكومه‌تى داهاتوى عیراقدا.
له‌ئێستادا كاتى پێشكه‌شكردنى فۆرمى ئه‌لیكترۆنى بۆ بون به‌ وه‌زیر له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقدا كۆتاییهاتوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار كه‌س داواكارییان پێشكه‌شكردوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش 601 پاڵێوراو دیاریكراون بۆ قۆناغى داهاتووى یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌سانى شیاو بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ وزاریه‌كان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group