نه‌وا
دواى به‌سه‌ربردنى ساڵێك له‌گرتووخانه‌كانى عیراقدا له‌گه‌ڵ دایكیان، سێ منداڵ راده‌ستى جۆرجیا كرانه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه تییا تسولوكیانى وه‌زیرى دادى جۆرجیا له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى "دایكى منداڵه‌كان هاووڵاتیه‌كى جۆرجییه و له عیراق سزاى زیندانى هه‌میشه‌یى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى هاووڵاتییه‌كى روسى چه‌كداری داعش بوه و له شه‌ڕدا دژی هێزه عیراقییه‌كان كوژراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، ساڵى رابردو سه‌ردانى ئه‌و هاوڵاتییه جۆرجی-یه‌ى كردووه له گرتوخانه‌یه‌ك له به‌غدا و له‌وكاته‌وه به‌رده‌وام له‌كاردایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى منداڵه‌كان كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 2 بۆ 6 ساڵاندایه و منداڵه‌كانیش ده‌نێردرێنه لاى باپیره‌و داپیره‌یان و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ژین.
هیواشى خواست گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه بۆ جۆرجیا ببێته نموونه‌یه‌كى باش بۆ وڵاتانى دیكه، كه سه‌دان هاووڵاتییان له‌گرتووخانه‌كانى عیراقدان.
وه‌زیرى دادى جۆرجیا باس له‌وه‌ش ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستده‌كه‌ن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نى عیراقی‌دا سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى دایكی منداڵه‌كان.