نه‌وا- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
ئارام ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی باس له‌وه‌ده‌كات به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ی گۆڕان كه پێشتر یه‌كێتی بوون له پێگه‌ی ئه‌و ده‌ترسن به‌و هۆیه‌شه‌وه میدیای بزوتنه‌كه بایكۆتی كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاماده‌یه بۆ به‌شداریكردنی له چاكسازی ناو گۆڕان بگه‌ڕێته‌وه بۆ گردی زه‌رگه‌ته، ناوبراو ئۆباڵی به‌شی زۆری كێشه‌كانی ئێستای گۆڕانیش ده‌خاته ئه‌ستۆی رێكخه‌ری گشتی و ده‌ڵێت، "گروپێك ده‌یانه‌وێت گۆڕان بكه‌ن به كۆمپانیای پاره‌په‌یدا كردن".
له‌میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا، ئارام ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی له چه‌ند په‌یجێكه‌وه ده‌كرێنه سه‌ری، وتی: "نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌خنه‌ی به "پانتاییه‌كی مه‌عریفی داناوه بۆ هه‌موو جوڵه‌یه‌ك"، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، به‌ڵام له‌دوای كۆچی دوایی ناوبراو، به‌ته‌واوی مانا ئه‌مه پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه، كه‌شێكی ئێجگار پۆلیسی له گردی زه‌رگه‌ته‌دا هه‌یه و هه‌ركه‌سێك بچوكترین ره‌خنه‌ی هه‌بێت یان ده‌رده‌كرێت یان تۆمه‌تبار ده‌كرێت".
ئارام ئه‌حمه‌د به‌رپرسیارێتی به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی گۆڕان ده‌خاته ئه‌ستۆی رێكخه‌ری گشتی ئه‌و بزوتنه‌وه و ده‌ڵێت: "له‌و قۆناغه‌دا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاته‌بوون، بزوتنه‌وه‌یه‌كی رادیكاڵی جدی و جه‌ماوه‌ری بووه، به‌ڵام رێكخه‌ری ئێستا كه‌سێكی موحافه‌زه‌كاره و ده‌توانم بڵێم بوونی ئه‌و له پۆستی رێكخه‌ری گشتی له بڕبڕه‌ی پشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ی داوه و بۆته هۆی پاسیڤ بوون و پاشه‌كشێی بزوتنه‌وه‌كه".
ئه‌و چاودێره سیاسی له درێژه‌دا باسی له‌وه‌شكرد، رێكخه‌ری گشتی گۆڕان به خواستی ئه‌وانه دانراوه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بكه‌ن كۆمپانیایه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی پاره و ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دوو كورسیش بهێنێت، به‌لایانه‌وه گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌ست خۆیانه‌وه بێت و خه‌ریكه له رۆحه زیندووه گۆڕانخوازه‌كه‌یه‌وه دایده‌ماڵن.
له‌به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێن، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ته‌نها له‌ده‌ره‌وه ره‌خنه ده‌گرێت و له ناوخۆی گۆڕانه‌وه كار بۆ چاكسازی ناكات، ئارام ئه‌حمه‌د وتی: "پێم وایه به‌شێكی زۆر له‌و كۆنه یه‌كێتیانه‌ی له ناو گۆڕاندان له نفوز و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی من ده‌ترسن له ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا، بۆیه هه‌میشه ئه‌وان ئازادیه‌كانی منیان پێشێلكردووه، بۆ نمونه دوو جار له میدیای گۆڕانه‌وه ئه‌ویش له كاتی هه‌ڵبژاردن چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ مندا سازكردوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیان بكه‌م و خه‌ڵك ده‌نگیان پێبدات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌رده‌وام نوسینه‌كانم له میدیاكانی گۆڕان قه‌ده‌غه كراون و نه‌یانهێشتووه یه‌ك كۆمێنتیشم له میدیای گۆڕان بڵاوبكرێته‌وه، چونكه له من ده‌ترسن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه به هاتنه‌وه‌ی من چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه ده‌دۆزرێته‌وه و مه‌یدانه‌كه كراوه‌بێت، ئاماده‌م له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ گرده‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه.