ترامپ سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر ئەستێرە سێكسییەكەدا تۆماركرد

16/10/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
دادگای فیدراڵی ئەمریكا، داوایەكی ستۆرمی دانیاڵزی ئەستێرەی سێكسی ئەمریكی دژی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەو وڵاتە رەتكردەوەو دەزگا راگەیاندنەكانی ئەو وڵاتەش ئەوە بەسەركەوتنی كەمەر شكێنی ترامپ بەسەر ستۆرمیدا لەقەڵەم دەدەن.
سەرچاوەكانی هەواڵا بڵاویانكردۆتەوە، دوای ئەوەی ستۆرمی دانیاڵز داوایەكی دژی ترامپ بەرزكردەوە، كە تۆمەتباری كردبوو بە سوكایەتیپێكردنی و درۆكردن لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، تێیدا ئەوەش هاتبوو لەلایەن كەسێكی نادیارەوە هەڕەشەی لێكراوە لە گەراجێك لە لاس ڤیگاس و داوای لێكردووە جارێكی تر باسی پەیوەندیە سێكسییەكەی لەگەڵ ترامپدا نەكات، دادوەر بڕیاری دا ئەو تۆمەتانە راست نین.
سەرەڕای ئەوەی ئەو بڕیارەی دادگا كاریگەری ناكاتەسەر سكاڵای دووەمی دانیاڵز دژی ترامپ و پارێزەرەكەی، بەڵام ئەوە سەركەوتنێكی كەمەر شكێنی ترامپە بەسەر ئەو ئەستێرە پۆرنەدا.
دوای ئەوەی ستۆرمی دانیاڵز ئاشكرایكرد، سێكسی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كردووە پێش ئەوەی ببێتە سەرۆك و داواشی لێكردووە لەگەڵیدا بەردەوام بێت و بەرنامەیەكی واقیعی بۆ دروست دەكات و فێڵیشی بۆ دەكات بۆئەوەی بەردەوام بێت لەبەرنامەكەدا، دۆناڵد ترامپ ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە و لەو كاتەشەوە كێشە كەوتۆتە نێوان سەرۆكی ئەمریكا و ئەو ئەستێرەیەی فیلمە سێكسییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group