له‌باره‌ی ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌رێم، رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

17/10/2018

نه‌وا

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند، ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت تاوه‌كو رێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كرێت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو، هۆكاری زووناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش بۆ ئه‌م مانگه‌ ئاشكرا ده‌كات.
فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، بۆ ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تی عیراق 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی زووتر ره‌وانه‌كردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌پاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ئێستادا به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی ناوخۆیی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی پێ دابه‌شده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌زوتر ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه‌و به‌رده‌وامی ناردنی پاره‌كه‌ له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق،  فازل نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراق بۆ رادیۆ نه‌وا، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق سزای هه‌رێمی كوردستانیداوه‌و ئاشكراشیكرد، "هۆكاری زووتر ناردنی بڕه‌ پاره‌كه‌ به‌هۆی پێكهێنانی حكومه‌نی نوێی عیراقه‌و، دڵنیایشدا له‌وه‌ی ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ راگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نییه‌، تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان و هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group