نه‌وا
سه‌عد مه‌تڵه‌بى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خۆی له‌سه‌ر داواكاریه‌كانى یه‌كلایى نه‌كردۆته‌وه بۆ حكومه‌تى داهاتوو، ئه‌م هه‌فته‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو نیوه‌ى كابینه‌كه‌ى له په‌رله‌ماندا پێشكه‌ش ده‌كات.
مه‌تڵه‌بى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویهتى، ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ى باس لهوهدهكهن عادل عه‌بدولمه‌هدى نیوه‌ى كابینه وزاریهكهى له په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵگه‌ى روونن له‌سه‌رئه‌وه‌ى هێشتا هه‌ندێك فراكسیۆن داواكاریه‌كانیان یه‌كلایى نه‌كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ته‌كان، له‌وانه‌ش لایه‌نى كوردى.
ده‌شڵێت "ده‌ستكه‌وتى هه‌ڵبژاردنى كورد و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت كه تائێستا كێشه‌یان له‌سه‌ره و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانى گه‌شتوگوزار و ژنان له‌و هۆكارانه‌ن، كه ده‌بنه‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشكه‌شكردنى كابینه‌ى حكومه‌تى داهاتوو له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا ته‌واو نه‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له‌وه‌ده‌كات، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، زۆرینه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كلابۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا پارتی خۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه، كه ئایا به‌شداری حكومه‌تی داهاتو ده‌كات یاخود نا، یان كام وه‌زاره‌ته‌ی ده‌وێت.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردو، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ئاشكرایكرد، كه ناوبراو له‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه وزاریهكهى له په‌رله‌مانی عیراقدا پێشكه‌ش ده‌كات.