نه‌وا
فالح عیساوى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنی میحوه‌رى وه‌ته‌نى (سوننه‌كان) ده‌ڵێت "ده‌ستكه‌وتى هه‌ڵبژاردنى فراكسیۆنه‌كه‌مان شه‌ش وه‌زاره‌ته، كه دووانیان سیادین".
عیساوى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو به‌رده‌وامه و گه‌یشتۆته قۆناغێكى پێشكه‌وتو".
وتیشى "پشكى پێكهاته‌ى سوننه، كه میحوه‌رى وه‌ته‌نى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات، شه‌ش وه‌زاره‌ته و دووانیان سیادین و 4یان خزمه‌تگوزارین، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى دوو وه‌زاره‌تى دیكه، كه له‌ئێستادا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رونیكردۆته‌وه، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش كه ده‌درێت به فراكسیۆنه‌كه‌یان، له‌كاتى دابه‌شكردنیدا حزبه‌كان و پارێزگاكان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.
ئه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه، هه‌ندێك فراكسیۆن له‌وانه‌ش ئیئتیلافى سائیرون، كه براوه‌ى یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه داوا ده‌كات حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات پێكبهێنرێت و پۆسته‌كان بدرێن به كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و ده‌ستپاك و حكومه‌تى داهاتوو به‌دووربێت له دابه‌شكارى.