نه‌وا - سالم سه‌لیم
شاره‌زایه‌كى بوارى په‌روه‌رده ده‌ڵێت "له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا نه‌توانراوه خۆشه‌ویستى كتێب خوێندنه‌وه له ناخى تاكدا دروست بكرێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر من وه‌زیرێك بم و خوێنده‌وار نه‌بم و كتێبم خۆشنه‌وێت، ئیتر خوار خۆم چۆن كتێب ده‌خوێننه‌وه".
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانى ده‌رونناس و شاره‌زاى بوارى په‌روه‌رده له میانى پانۆراماى نه‌وادا ده‌ڵێت "له‌و وه‌زیرو به‌رپرسانى وڵاته‌وه بگره تا ده‌گاته خێزانه‌كان بزانه چه‌ند كتێبخانه له‌ناو ماڵه‌كانیاندا هه‌یه و ئه‌گه‌ر كتێبخانه‌شیان هه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه كتێبه‌كانى ناخوێننه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها بۆ وێنه‌گرتن ئه‌و كاره‌یان كردوه". وتیشى "ئه‌گه‌ر به‌دواداچوون بۆ 500 ماڵ بكه‌یت، نا‌بینیت 5 ماڵ هه‌بێت كتێبخانه‌ى هه‌بێت و ئه‌مه‌ش وایكردوه خێزانه‌كان نه‌توانن خوێندن و خوێندنه‌وه له‌لاى منداڵه‌كانیان خۆشه‌ویست بكه‌ن".
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانى باسى له‌وه‌شكرد، به هه‌مان شێوه له زانكۆكاندا خوێندكاران كتێب ناخوێننه‌وه و ته‌نها له‌كاتێكدا ده‌ست بۆ كتێب ده‌به‌ن، كه مامۆستاكانیان داواى راپۆرتیان لێبكه‌ن و نمره‌ى له‌سه‌ر بێت.
وتیشى "ته‌نانه‌ت مامۆستاى زانكۆ هه‌یه كتێب ناخوێنێته‌وه‌و زانیاریه‌كانى ئاپده‌یت ناكاته‌وه و دواى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌كه‌ى زانست و خوێندنه‌وه‌ى ته‌ڵاقداوه".