نەوا - سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە لە هەولێر سێ کەس کوژران و برینداریش هەیە.
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ لە هۆڵێكی بوک گواستنەوە لەقەزای بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی تێکهەڵپژانی چەند کەسێکەوە دەبێتە شەڕ و لە ئەنجامدا سێ کەس دەکوژرێن.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ رادیۆ نەوا ئاشكرایدهكات، پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ لە ئاهەنگێکی بوك گواستنەوەی خێزانێك، كە ئامادەبوانی هەموو خاڵ و مام و ئامۆزا و کەسوکاری یەکترین لەسەر وەرگرتنی سەرچۆپی دەبێتە شەڕ و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و برینداریش هەیە.
وتیشی "هێزەکانی پۆلیس لە شوێنی روداوەکەن و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە، دوو کەسیش بە تۆمەتی ئەو شەڕ و کوشتنە دەستگیركراون.