نه‌وا
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ تایبه‌تمه‌ند له ته‌ماشاكردنی دۆسێی تیرۆر له سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچونه‌وه‌ی به‌غداد-كه‌رخ له دادگای باڵای فیدراڵی، ئه‌مڕۆ دانپێدانانی یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی رێكخراوی داعشی بڵاوكرده‌وه، كه به "ئه‌بی حه‌مزه كوردی" ناسراوه و والی كه‌ركوك بوه له رێكخراوه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌و والییه‌ی داعش، به‌رپرس بوه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و والی باكوری به‌غدا بوه و پاشان بۆته والی كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌بی حه‌مزه كوردی به‌رپرس بوه له ده‌ستگیركردنی 21 ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وێنه‌گرتنیان و سوڕاندنه‌وه‌یان به جلوبه‌رگی پرته‌قاڵییه‌وه له‌ناو قه‌فه‌سی ئاسنیندا.
دادگاكه وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كه‌ی په‌سند كردوه و به‌پێی ماده‌ی 4ی بنبڕكردنی تیرۆر، هه‌موو رێوشوێنێكی له دژی گرتۆته‌به‌ر.