نیسان مۆتۆرز بەنیازە سەرۆكەكەی لەكارەكەی لابدات

19/11/2018 هەمەڕەنگ
نەوا
بەهۆی ئاشكرانەكردنی سەرچاوەكانی داهاتییەوە، كۆمپانیای نیسان مۆتۆرز بەنیازە سەرۆكەكەی لەكارەكەی لابدات. حكومەتی ژاپۆنیش تۆمەتباری دەكات بەخۆدزینەوە لە دانی باج.
نیسان مۆتۆرز كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە و لەلایەن كارلۆس غوسنەوە سەرۆكایەتی دەكرێت. لە راگەیاندراوێكدا كۆمپانیاكە رایگەیاندووە: ماوەی چەندین مانگە لێكۆڵینەوە دەكات و گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی كە كارلۆس كۆمپانیایەكی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكارهێنابێت.
هاوكات، كارلۆس غوسن سەردانی داواكاری گشتیی تۆكیۆی كردووە بەمەبەستی لێپێچینەوە لەگەڵیدا، بەوپێیەی حكومەتی ژاپۆن پێی وایە كارلۆس خۆی لە باج دزیوەتەوە و یاسای بازرگانی دارایی ژاپۆنی پێشێلكردووە.
كارلۆس غوسن تەمەنی 64 ساڵە و بە رەچەڵەك لوبنانییەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی و سەرۆكی جێبەجێكاری هەردوو كۆمپانیای نیسان مۆتۆرزی ژاپۆنی و رینۆی فەرەنسییە. هەروەك سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیای میتسوبێشیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group