نه‌وا
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی گشتیی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" دەربارەی هاوخەباتی زمانی كوردی لە ئامەد، لە ڕێی پارێزەرەكانییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت:" خاوەندارێتیكردن لەو زمانانەی قەدەغەكراون، واتادارە".
دەمیرتاش لە پەیامەكەیدا كە لە زیندانەوە ناردوویەتی دەڵێت "لەسەر رووی زەوی هەموو زمانێك قەدر و قیمەتی هەیە، زمانی كوردیش یەكێكە لەو زمانانە".
سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرنجی خستۆتە سەر هاوخەباتی زمانی كوردی كە لەلایەن نۆ پارتی باكووری كوردستانەوە دەستی پێكردووە و پلاتفۆڕمێكی بۆ دروستكراوە. لەو بارەیەوە نووسیویەتی: "هاوخەباتیی زمانی كوردی لە ئامەد واتادار و گرنگ دەبینم، پێویستە ئەم خەباتە بەباشی چاودێری بكرێت بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی جێبەجێ بكرێن و هەموو كەسیش هەوڵەكانی بخاتەگەڕ".
راشیگه‌یاندوه، له كاتی راگه‌یاندنی باری نائاساییدا زۆر كه‌ناڵی كوردی، رۆژنامه، گۆڤار و ماڵپه‌ڕ، زارۆخانه، كۆرس و په‌یمانگه داخران، نه‌ك ته‌نیا فێربوونی زمانی كوردی، به‌ڵكوو بێ ویژدانییه ئه‌گه‌ر رێگری له به‌فه‌رمیبوون و بوونه زمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێت و به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و هه‌وڵانه دروست بكرێت كه سه‌ره‌ڕای كه‌می ده‌رفه‌ت بۆ پاراستنی زمانی خۆیان ده‌یده‌ن.
وتوشیه‌تی "به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته قه‌ده‌غه‌كارییه بێ واتاكانی سه‌ر زمان هه‌ڵبگیرێن، ئێمه له كاتێكی وه‌هادا ده‌ژین كه پێویسته هه‌موومان له هه‌موو كه‌س زیاتر خاوه‌نداره‌تی له زمانی دایكی بكه‌ین، بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی مه‌رج نییه ئینگلیز بیت، بۆ فێربوونی توركی مه‌رج نییه تورك بیت، بۆ فێربوونی كوردیيش مه‌رج نییه ئێوه كورد بن، من ته‌نیا هانی ئه‌و كه‌سانه ناده‌م كه زمانی دایكیان نازانن".