لە سەرەمەرگدا دەستدرێژی کردە سەر کیژۆڵەیەک و هێندەی دزێک سزا نەدرا !

22/11/2018 هەمەڕەنگ

نەوا - بینایی شۆرش
دادگایەکی ئەمریكا سزای زیندانی 34 مانگی بەسەر كوڕێکی تەمەن 19 ساڵدا سەپاند، پاش ئەوەی دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچێكی 18 ساڵ و دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی .
بەپێی هەواڵێكی واشنتۆن پۆست، پاش تەواوبوونی ئاهەنگێكی تایبەت لە ماڵەكەیدا، بریان ڤارێلای تەمەن ١٩ ساڵ لەگەڵ ئەلیسا نوسیدای هاورێی بە تەنیا دەمێنێتەوە و بڕێكی زیاد لە ماددەی هۆشبەری THC پێدەدات و دەبێتە هۆی لە هۆشچوونی، دواتریش دەسترێژی سێكسی دەكاتە سەری و لەتەنیشتیەوە وێنە دەگرێت و دەینێرێت بۆ هاوڕێكانی و تێیدا ئاماژە بەئەنجامدانی کاری سەرجێی دەکات لەگەڵ ئەو کیژۆڵەیەدا، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی ئەو كچە لەسەرەمەرگدا بووە.
لە بەیانی رۆژی دواتر كاتێك بە ئاگادێت دەبینێت جەستەی ئەلیسا ساردەو گیانی لە دەستداوە، تۆمەتبار بۆ ئاشکراکردنی تاوانەکەی پەیوەندی بە پۆلیسەوە ناکات، بەڵکو دەرگای ژوورەكەی دادەخات و دەچێتە سەر كارەكەی.


سەرەڕای ئەو تاوانە قێزەونەی ڤارێلا کردویەتی، تۆمەتبار لەلایەن دادگایەکی ئەمریکاوە سزای كەمتر لە سێ ساڵی بەسەردا دەسەپێنرێت، سەیر لەوەدایە ئەو ماوەیەی لە بەندیخانە بەسەری دەبات كەمترە لەو سزایەی كەسێك بەهۆی دزینی ئۆتۆمبێلەوە بەسەریدا دەسەپێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group