نه‌وا
ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێمى كوردستان هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه له‌مه‌ودوا پێویسته منداڵى تازه‌له‌دایكبوش فۆرمی كارتی نیشتمانی‌یان بۆ پڕبكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 25-11-2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه "به بڕیارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراق، ئه‌و منداڵانه‌ی تازه له‌دایكده‌بن، پێویسته دوای سێ مانگ فۆرمی كارتی نیشتمانی‌یان بۆ پڕبكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبوون ئاماده بكرێت بۆ مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانی، هه‌روه‌ها ده‌بێت دایك و باوكی منداڵه‌كه مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتمانی‌یان بۆ بكرێت".
وه‌ك له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتوه، پێویسته هاووڵاتى هه‌ریه‌كه له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانى "ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی دایك و باوك" و "پێناسی باری شارستانی دایك و باوك" و "كارتی زانیاریی سه‌رۆك خێزان"ى پێبێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كۆپى كراون نه‌بن.