گەردونناسان لەجیهانێکی ترەوە پەیامیان پێگەیشتووە و زانایەک دەڵێت: ڕەنگە سەردانی زەوییان کردبێت !

06/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
تیمێکی نێودەوڵەتی زانایانی گەردونناسی ڕوسیا بە هاوکاری زانکۆی توێژینەوە نیشتیمانیەکان "میڤی"، لەپێگەی تاقیکاری "ئای کیوب"ی وێستگەی "ئامینتسن سکۆت"ەوە توانیویانە چەندین ئیشارەتی فۆتۆن بەرز ئاشکرا بکەن.
زانایانی ڕوسیا پێیان وایە ئەو فۆتۆنە بەرزانە کە ئاشکرایان کردووە پەیام یاخود ئیشارەتە لە گەردونێکی ترەوە پێیان گەیشتووە، ئەم زانیاریانەشیان ئاشکراکردووە و لە گۆڤاری "Physical Review-D" بڵاویانکردۆتەوە.
لەم بارەیەوە سیلڤانۆ کۆڵۆمبانۆی زانای ناوداری "ناسا" بە گۆڤاری "سیتی" ڕاگەیاندووە :" ئەوەی لەڕێگەی میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە ناکرێت سەرجەمیان ناڕاست بن، بەڵکو مەسەلەی دەرکەوتنی کەشتیە ئاسمانیەکان شایەنی لێکۆڵینەوەی وردە، پێویستە لەسەر ئەو بابەتە ئێمە وەک زانایان کراوەتر بین، ڕەنگە کەشتیە ئاسمانیەکان و سەرنشینانی سەردانی زەوی-یان کردبێت و ئێمە درکمان پێنەکردبێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی دەیبینین و دەیبیستین پێموایە زیرەکی ئەوان لەزیرەکی زەوی زیاترە، ڕەنگە ئەوەی پەیامەکان ڕەوانە دەکات و دەیەویت بیدۆینەوە هەرگیز وەک ئێمە نەبێت".
هەروەها دەڵێت :"ڕەنگە تەمەن و ژیانمان لەچاو بونەوەرە ئاسمانیەکان کەمتر بێت یاخود جیاوازی لە سیتمدا هەبێت، ئەوەی ئێمە بۆی دەچین ئەوەیە کە لەڕووی جەستەییەوە لەئێمە بچوکتر بن، بەڵام لەڕووی ئەقڵیەوە زیرەکترن، پێویستە زایان لەم بارەیەوە نەرمتر بن بەرامبەر خەڵکان و کەسانێکی توێژەر کە گومانیان هەیە، ئەو بۆچونانەی هەمانە دەربارەی تەکنەلۆجیای ئەوان و زیرەکیان پاشان دەرکەوتنی چەند دیاردەیەک بەڕاستی شایەنی لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی وردە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group