ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

پیلێ موشەکێکی گرتە مێسی: چۆن بەراوردی من بە یاریزانێکی چەپلەر دەکەن؟!

5 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا
ئیدسۆن ئارانتێس دو ناشیمێنتۆی ئەفسانەی ناسراو بە "پیلێ"، ڕەتی دەکاتەوە تواناکانی خۆی بە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندوی ئەرجەنتینی بەراورد بکات.
پیلێ لەچاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی "فولها"ی بەرازیلی ڕاگەیاندووە :" بەراوردی نێوان من و مێسی؟! مەسەلەکە پەیوەندی بە حەزی کەسەکانەوە هەیە، بەڵام چۆن بەراوردی نێوان یاریزانێک دەکرێت کە بە هەردوو پێیەکانی یاریی کردووە و یاریزانێکیش تەنها دەزانێت بەپێی چەپی یاریی بکات و سوڕاندنەوەی بە تۆپەوە بەهێز نییە!".
هەروەها دەڵێت :" کاتێک بەراوردی من دەکەن، پێویستە کەسی بەراوردکار بەهەردوو پێیەکانی یاریی بکات، لێدان بەسەر ئاڕاستە بکات، بەنسبەت منەوە مارادۆنا یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو و لە مێسی باشترە، هەروەها بیکنباوەر و یۆهان کرۆف بەهەمان شێوە ناوازەن ".
لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، شێوازی یاریی کردنی بەرازیل تائێستاش لە لوتکەدایە و هەمووان لێیەوە فێردەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group