بەرشلۆنە جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی ماڵکۆمی ئاشکرا کرد

06/12/2018 وەرزش

نەوا
یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی پێکانی ماڵکۆمی بەرازیلی پشتڕاست کردەوە و جۆری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەشی ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕوونکردنەوەیەک کە لەلایەن یانە کەتەلۆنیەکەوە بڵاوکراوەتەوە، شەوی ڕابردوو ماڵکۆم بەرامبەر کوڵتوڕاڵ لیۆنیسا و لەچوارچێوەی ڕووبەڕوبونەوەکانی جامی شای ئیسپانیا دووچاری نوشتانەوەی قولە پێی قاچی ڕاستی هاتووە و کێشەی جومگەیی بۆ دروست بووە، بەهۆی ئەم پێکانەشەوە ماوەی 10 بۆ 15 ڕۆژ لە یارییکردن دادەبڕێت.


ماڵکۆمی بەرازیلی هاوینی ڕابردوو لە یانەی بۆردۆی فەرەنسیەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد لەکاتێکدا بەفەرمی هەموو وردەکاری گواستنەوەی بەرەو یانەی ڕۆما یەکلایی ببۆوە، لەو کاتەشەوە تائێستا وەک یەدەگێک لەلایەن ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرەوە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و لەئێستادا دەنگۆی فرۆشتنی هاتۆتە ئاراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group