توركیا لە كەركووك و جەرابلوس پەیمانگا دەكاتەوە

07/12/2018 جیهان

توركیا بە نیازە لە شارەكانی كەركوكی باشوری كوردستان و جەرابلوسی رۆژئاوای كوردستان پەیمانگا بكاتەوە.
بەپێی بڕیارێك كە بە واژووی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بڵاوكراوەتەوە لە كەركووك و جەرابلوس پەیمانگا دەكرێتەوە.
بەگوێرەی بڕیارەكە لە كەركووك و جەرابلوس دوو پەیمانگای جیای پیشەیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی سەربە زانكۆی زانستە تەندروستییەكان دەكرێنەوە.
جێی باسە توركیا لە ساڵی 2016 ەوە بە هاوكاری گروپە توندڕەوە سوریەكان دەستی بەسەر شاری جەرابلۆسدا گرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group